٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەپەگە داوای ئامادەباشی گشتی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

سەرێ كانی-KDP.info/ دوابەدوای شەڕی قۆرسی نێوان یەكینەكانی پاراستنی گەل و گرووپە ئیسلامییەكانی سەر بە ئەلقاعێدە لە رۆژئاوای كوردستاندا و تیرۆر كردنی ئەندامی دەستەی باڵای كوردی لە شاری قامیشلو، یەكینەكانی پاراستنی گەل راگەینداروێكیان بڵاو كردووەتەوە و داوای ئامادەباشی گشتی و (راپەرینی جەماوەری) گشتییان كردووە.

لەم بارەیەوە رۆژنامی ئازادیا وڵات بڵاوی كردووەتەوە كە دوێنێ دوابەدوای تیرۆر كردنی ئەندامی دەستەی باڵای كوردی، فەرمانداریەتی یەپەگە رایگەیاندووە كە ئەم كردەوە تیرۆریستییە سەرەتای پلانێكی زۆر بەرفراوانی هێز و گرووپە چەكدارە ئیسلامییەكانی سەر بە ئەلقاعێدە لە دژی گەلی كوردە.

فەرمانداریەتی یەپەگە ئاماژەی بەوە كردووە كە چەندین گرووپی توندرەوی ئیسلامی سەر بە ئەلقاعێدە یەكیان گرتووە و دەیانەوێ لە رۆژانی داهاتوودا هێرشی بەرفراوان بكەنە سەر گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستاندا، بۆیە داوا لە گشت پارت، لایەنی سیاسی و چینەكانی كۆمەڵگە دەكەین كە لە ئاست بەرپرسیاریەتی نەتەویدا بن و خۆیان بۆ رووبەروو بوونەوە لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەكاندا ئامادە بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار