عێراقیه: ئه‌گه‌ر نوجێفیش لابدرێت له وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی به‌رده‌وام ده‌بین

ئه‌ندامێكی لیستی عێراقیه ئاماژه به‌وه ده‌كات لیسته‌كه‌یان گه‌یشتۆته ئه‌و بروایه‌ی كه ده‌بێت متمانه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ربگیرێته‌وه.
وصال سلیم ئه‌ندامی لیستی عێراقیه له لێدوانیكدا بۆ ئاژانسی "ئور نیوز" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر ئوسامه نوجیفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانیش له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ناوبراو گوتی: " نوجێفی ئه‌مرۆ رایگه‌یاندووه ئه‌و ئاماده‌یه ده‌ست له‌و پۆسته بكێشێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ڕێگای ده‌ستوری و یاسایی بێت كه ئه‌وه‌ش نیشاندانی رێزگرتنه له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی".
ئه‌وه شی خستۆته‌ڕوو كه ئه‌وان وای ده‌بینن وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی تاکه رێگه‌چاره‌ی ده‌ربازبوونه له قه‌یرانی ئێستا، بۆیه دۆسیه‌ی تایبه‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی ئاماده‌كراوه و له ئیستادا فراوان كراوه و به‌ڵگه‌ی زۆر تر له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی پاره و پێشێلكردنی مافی مرۆڤی بۆی زیاد كراوه".




