کۆریای باشوور کڕینی نەوتی ئێرانی راگرت

كۆریای باشور به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هێنانی نه‌وتی خاوی له ئێرانه‌وه بۆ وهڵاته‌كه‌ی ڕاگرت، ئه‌و بریاره‌شی بۆ رێزگرتن له بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته گه‌ڕانده‌وه.
ئاژانسی press news بڵاوی كردۆته‌وه که یەکێتی ئەوروپا هۆشداریی داوه‌ته بەرپرسانی تاران کە ئەگەر پرۆگرامی ئەتۆمیی خۆیان سنووردار نەکەن، بەرەوڕووی فشاری نێودەوڵەتیی زیاتر دەبنەوە. کۆریای باشووریش کە بە یەکێک لە گەورەترین کڕیارانی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاسیا دادەنرێت، یەکەم وڵاتی ناوچەکەیە کە ناچار بوو کڕینی نەوت له ئێران ڕابگرێت. ئه‌مرۆش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و بریاره‌ی خسته واری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە ناو کڕیارانی دیکەی نەوتی ئێران، ژاپۆن بودجەیەکی تایبەتی بۆ بیمەی که‌شتیه‌کانی گواستنه‌وه‌ی نەوتی ئێران پەسند کردووە، وڵاتی چینیش داوای لە ئێران کردووە خۆی ئەرکی هەناردەکردن و گواستنەوەی نەوتەکەی بۆ چین لە ئەستۆ بگرێت.




