لە رێو رەسمێكدا پردی نوێی قەندیل بە رووی هاووڵاتیان و شوفێراندا كرایەوە

دوێنێ لە ڕێوەڕسمێكدا بە ئامادەبوونی (كــامەران ئەحمەد عەبدوللاە) وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ( نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر و قائمقامی قەزای شەقلاوە و ئاكرێ پڕۆژەی دروستكردنی پردی نوێی قەندیل بەڕووی هاووڵاتیان و شوفێراندا كرایەوە .
لە لێدوانێكدا بۆ دەزگای ڕاگەیاندن وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕایگەیاند" كە پرۆژەی دروست كردنی ( پردی نوێ قەندیل ) لە چوارچێوەی ستراتێژی بە دووساید كردنی ڕێگا سەرەكیەكانی نێوان شارۆ شارۆچكەكان وەپێگەی لە ماستەرپلانی تۆڕی ڕێگاوبانی هەرێمی كوردستان یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی ئەم ناوچەیە كە بە شێوازی سەردەمیانە دروست كراوە كە درێژیەكەی (560م ) و دووساید لەخۆدەگرێت هەر سایدێكی بە درێژی (8)م .
(كــامەران ئەحمەد) ڕوونیشی كردەوە كە ئەم پرۆژەیە ڕۆلێكی بەرچاوی دەبینێت لە بەستنەوەی هەردوو شاری (هەولێر و دهۆك) كە لەگەڵ هەریەكە لە پرۆژەكانی رێگای دووسایدی ( كۆرێ – قەندیل – شەقڵاوە ) رێگای دووسایدی ( مامەجلكە – ڕەواندوز – جندیان ) تەواوكەری یەكتردەبن وەبەستنەوەی هەردوو پارێزگا بە هەردوو دەروازەی سنووریەكانی ( ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران ) بۆ ئاسان كردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان و گواستنەوەی كاڵاكان لەم ناوچەیەدا وە بەتەواوبوونی ئەم پردە (13كم) رێگا كورت دەبێتەوە ولەگەڵ سەڵامەتی زیاتر هاتووچۆی هاووڵاتیان .
جێگای ئاماژە پێكردنەوە پرۆژەی دروست كردنی ( پردی نوێ قەندیل ) بە گوژمەی (24) ملیۆن دۆلار لەسەر بوودجەی وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ كردن لەلایەن كۆمپانیایەكی خۆماڵی جێ بە جێ كراوە كە ماوەی (2) ساڵی خەیاندوە .
دواتریش وەزیری ئاوەدان كردنەوە و نـیشتەجێ كردن و بە یاوەری پارێزگای هەولێر هەریەكە لە پرۆژەكانی ( كۆرێ – قەندیل – شەقلاوە ) و پرۆژەی دروست كردنی تونێلی چیای پیرمامیان بەسەر كردەوە كە لە ئێستادا لە ژێر جێ بە جێ كردندان وەجەخت لە هەردوو كۆمپانیای جێ بە جێ كار كرایەوە كە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی پرۆژەكە لە ماوەی نزیكدا تەواو بكرێت وەهەموو هەماهەنگی و پشتگیری وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە خرایە روو بۆ سەركەوتن لە كارەكانیان




