لە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێچیرڤان بارزانى و داوود ئۆغلو باسی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان کرا

دواى ئه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ردانێكى فه‌رمیدا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ى ته‌ممووزى 2013، له لایه‌ن ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه پێشوازى لێ كرا.
له دیدارێكدا بارودۆخى ئێستاى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ڕه‌وشى سووریا و كێشه و پێكدادانه‌كانى ناوخۆى ئه‌و ووڵاته، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه و مه‌ترسییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى كوردستانى سووریا و ناوچه كوردنشینه‌كانى دیكه له سووریا بوونه‌ته‌وه خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و تیشك خرایه سه‌ر ڕۆڵ و چالاكییه‌كانى لایه‌نه كوردییه‌كان له كوردستانى سووریا.
بارودۆخى ئێستا و داهاتووى سیاسیى عیراق و به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بوو. له‌مباره‌یه‌وه داوود ئۆغلو خۆشحاڵى و پشتگیریى ووڵاته‌كه‌ى بۆ باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان له ڕێگه‌ى لێكگه‌یشتن و دیالۆگه‌وه؛ ده‌ربڕى.
به‌ستنى كۆبوونه‌وه و ئاماده‌كارى بۆ سازدانى كۆنگره‌یى نه‌ته‌وه‌یى كورد؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى گفتوگۆى نێچیرڤان بارزانى و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو بوو. له‌مباره‌یه‌وه لایه‌نى توركى پێشوازییان له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ پشتگیریى ڕێگه‌چاره‌ى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كان؛ دوور له توندوتیژى كرد و هیوایان خواست كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له پێناو ئاشتیدا؛ پابه‌ندى بڕیار و ڕاسپارده‌كانى ئه‌و كۆنگره‌یه بن.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا؛ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیدارى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بوو كه تیایدا به تێروته‌سه‌لى گفتوگۆ ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بارزگانییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیى زیاتر له بوارى ووزه‌دا كرا و داكۆكى له‌سه‌ر فراوانكرنى بواره‌كانى ئه‌م په‌یوه‌ندییانه كرایه‌وه.
هه‌ر له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا، دواى نیوه‌ڕۆى سبه‌ى چوارشه‌ممه 31ى ته‌ممووزیش نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان – ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆ ده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى چه‌ندین ته‌وه‌رى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا و پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا؛ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.




