زنجیرەیەك تەقیینەوە لە وێستگەیەكی بەرهەم هێنانی گاز لە ویلایەتی فلۆریدا

ئەمەریكا – KDP.info/ گەورە بەرپرسێكی بەشی فریاگوزاری ئەمەریكا بە ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرزی راگەیاند: كە زنجیرەیەك تەقیینەوە وێستگەی بەرهەم هێنانی گازی ئەلبرۆبان لە ناوەڕاستی ویلایەتی فلۆریدا هەژاند و زیانە گیانی و مادییەكان نەزانراوە. وەك گەورە بەرپرسەكە روونی كردەوە، هەر لەگەڵ روودانی زنجیرە تەقیینەوەكە دانیشتووانی ناوچەكە لە ترسان ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و دەورووبەری ناوچەی زنجیرە تەقیینەوەكەش لە دانیشتووان چۆڵ كراوە و تیمەكانی فریاكەوتن و ئاگر كوژێنەوەش هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن.




