٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موقتەدا سەدر هێرش دەكاتە سەر مالیكی و هاوپەیمانی نیشتیمانی

سەرچاوە: KDP.info

نەجەف – KDP.info/ دوای ئەوەی دوێنێ دوای‌ زنجیرەیەك تەقینەوە زۆربەی‌ شارەكانی‌ عێراقی گرتەوە و بە هۆیانەوە دەیان كەس كوژران و سەدانی دیكەش بریندار بوون، موقتەدا سەدر سەركردەی‌ رەوتی‌ سەدر لە راگەیەنراوێكدا بە ناڕاستەوخۆ هێرشی كردە سەر نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هاوپەیمانی نیشتیمانی، داواشی لە هاوپەیمانی‌ نیشتمانی‌ كردووە كە یان دەست لەكار بكێشنەوە یان كۆدەنگ بن لەسەر حەق و لایەنە پەیوەندیدارەكان ‌و وەزارەتە ئەمنییەكان ‌و فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزە چەكدارەكانیش دووربخرێنەوە و دەست لەكار بكێشنەوە، بەڵام بە قسەی موقتەدا سەدر، كێ دەستیان پێ لەكار دەكێشێتەوە، پەرلەمان لەكوێیە و دادگاكانیش بە سیاسی كراون. سەدر ئەوەشی خستە روو كە داوای لە ئەندامانی‌ رەوتەكەی كرد بكشێنەوە یان كارەكانیان هەڵپەسێرن، بەڵام چ ئەنجامێكی دەبێت‌، كە هەموو شت بەدەست دیكتاتۆرەوە بێت ‌و كەسیش بەرهەڵستكاری‌ نەكات . راشیگەیاند كە داوا لە هاوپەیمانی‌ نیشتمانی‌ دەكات كۆدەنگ بن بەڵام بەداخەوە هەموو كارەكانی‌ داوەتە دەست سەرۆك وەزیران . لە كۆتاییدا موقتەدا سەدر رایگەیاند كە رووی‌ وتەكانی دەكاتە شیعەكان‌ و بەتایبەتی‌ هاوپەیمانی‌ نیشتمانی‌ كە ناوبانگی‌ شیعە بپارێزن، چونكە نابێت لەسەردەمی‌ حوكمی‌ شیعە ولات بە دەست تەقینەوە بناڵێنێت ‌و هەژاری‌ ‌و نەداری‌ لەم وڵاتە بەربڵاوبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار