سەرۆك وەزیرانی تونس پێشنیازێكی تازەی بۆ هەڵبژاردن خستەڕوو

تونس – KDP.info/ عەلی عەریز سەرۆك وەزیرانی تونس پێشنیارێكی تازەی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی خستە ڕوو، بە گوێرەی كەناڵی فەرمی تونس بە پێی پێشنیارەكەی عەریز، هەڵبژاردنی گشتی لە مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، بەڵام هێشتا هیچ لایەنێكی سیاسی ڕەزامەندی خۆی لە سەر پێشنارەكە نیشان نەداوە. سەرۆك وەزیران هەر دوو پارتی عەلمانی و ئیسلامییەكانی بە كودەتاچی تۆمەتبار كرد چونكە بە گوتەی عەریز ئەو دوو پارتە بەردەوام بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی هەوڵی تێكدانی بارودۆخی تونس دەدەن. دووپاتیشی كردەوە كە حكوومەت جەخت لەوە دەكاتەوە هەڵبژاردنی گشتی لە حەڤدەی مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت .
لهلایهكی دیكهوه بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لە رۆژئاوای تونس نۆ سەرباز لەلایەن چەكدارە تووندڕەوەكانەوە كوژران و حكوومەتی تونسیش بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند. وەك ئەو سەرچاوانە لە گەورە بەرپرسانی ئەمنی تونسیان گواستەوە، لە ناوچە شاخاوییەكانی رۆژئای تونس هاوسنوور لەگەڵ جەزائیر، كاروانێكی هێزی سەربازی سوپای تونس كەوتنە ناو بۆسەیەكی چەكدارە تووندڕەوەكان و لە ئاكامدا نۆ سەرباز كوژران. هاوكات عەدنان مەنسوور گوتەبێژی حكوومەتی تونس رایگەیاند: لە هەمبەر رێزگرتن لە گیانی ئەو نۆ سەربازە كوژراوانە، حكوومەت بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاندووە.




