٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سلێمانی 40 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوەكان دابەشكران

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی – KDP.info/ بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی بە هاوكاری سەرۆكایەتی شارەوانی تاسلوجە ٤٠ پارچە زەوی بەسەر ژمارەیەك لە كەس و كاری شەهیدانی سنوری تاسلوجە دابەشكرد.

بۆ ئەو مەبەستەش ئەمرۆ بە ئامادەبوونی كەس و كاری شەهیدان و سەرۆكی شارەوانی تاسلوجە و جێگری بەرێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلیمانی بە تیروپشك ئەو ٤٠ پارچە زەویانە دابەشكران. لەلایەن خۆیەوە دانا رەشید بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی رایگەیاند كە دابەشكردنی پارچە زەوی بەسەر سەرجەم كەسو كاری شەهید و ئەنفالكراوەكانی سنوورەكە بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دابەش دەكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار