لە شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ له هەولێر لەدایك بوون

هەولێر – KDP.info/ بە گوێرەی ئامارێكی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی فێركاریی هەولێر، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 13 هەزار و 897 منداڵ لەدایك بوون.
كەژاڵ شاكر بەرپرسی بەشی ئاماری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی فێركاری، ڕایگەیاند كە لە شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا هەشت هەزار و 908 منداڵ بە شێوەی سرووشتی لە دایك بوون كە لەوانە چوار هەزار و 439 منداڵ نێر و چوار هەزار و 469ـیش مێن.
هاوكات چوار هەزار و 989 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایك بوون كە دوو هەزار و 689 لە ڕەگەزی نێر و دوو هەزار و 300 منداڵیش لە رەگەزی مێن.
كەژاڵ شاكر ڕوونیشی كردەوە كە بەپێی ئامارەكە 147 منداڵ بە مردوویی لە دایك بوون و سێ ئافرەتیش لە كاتی منداڵبووندا گیانیان لە دەست داوە.
بە گوێرەی ئاماری نەخۆشخانەكە، 24 هەزار و 70 ئافرەت بۆ چارەسەركردن سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە لەوانە 20 هەزار و 237 ئافرەتیان بە هۆێ پێویستبوون بە چاودێری لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و دوای تەواوبوونی چاودێریكردنیان رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، پارساڵ 26 هەزار و 600 منداڵ لە هەولێر لەدایك ببوون.




