ئیبراھیم برۆ: کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ یەکخستنی گوتاری سیاسی کوردی زۆر گرنگە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ نوێنەرێکی رۆژ ئاوای کوردستان لە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی دەڵێت: کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ یەکخستنی گوتاری سیاسی کوردی لەسەر ئاستی ھەر چوار پارچەی کوردستان زۆر گرنگە.
ئیبراھیم برۆ نوێنەری رۆژئاوای کوردستان لەلیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی کوردی بەkdp.infoراگەیاند: کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی زۆر دەستکەوتی گرنگی ھەیە، لەوانەش یەکخستنی گوتاری سیاسی کورد لەسەر ئاستی ھەر چوار پارچەی کوردستان وھەر پارچەیهکی کوردستان دەتوانی بۆچونی خۆی لە کۆنگرەیەدا بە ئاشکرا بخاتەروو و روداوێک لە ھەر پارچەیهکی کوردستان رووبدات ھاوکاری یەکتری بکەن، ھەروەھا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش زۆر گرنگە کە کورد لەسەر ئاستی ھەر چوار پارچەی کوردستان یەک گوتاری سیاسی ھەبێت بۆئەوەی ھەست بەوە بکەن کە کورد یەکگرتوون.
ئیبراھیم برۆ گوتیشی: تائێستا سەرۆکی کۆنگرە دیاری نەکراوە، بەڵام بڕیارە لیژنەی ئامادەکار کۆبێتەوە و کاتی کۆنگرە وزیاتر لە10لیژنە لەھەموو لەھەموو بوارەکان پێکبێنێت، دواتر سەرۆکی کۆنگرەش دیاری دەکرێت.
برۆ رونیشیکردهوە، لەم کۆنگرەیەدا ھەموو چین و توێژەکان تێدا بەشدار دەبن وەکو نوێنەری پارتەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خاوەن بروانامەکان وگەنجانیش.
ناوبراو راشیگەیاند: سەرکەوتنی کۆنگرەکە بۆ لایەنەکانی بەشداربوو لەو کۆنگرەیە دەگەرێتەوە ئایە تاچەند پابەند دەبن بەو بڕیارانەی لەو کۆنگرەیە دەدرێن.
بڕیار بوو ئەمڕۆ لیژنەی ئامادەکار کۆبێتەوە، بەڵام بەھۆی ھەندێک ھۆکاری تەکنیکی دواخرا بۆ سەرتای مانگی داھاتوو.




