٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان و موتەحیدون بە فەرمی گەیشتونەتە رێکەوتن

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-KDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد، لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان بەرسمی گەیشتونەتە رێکكەوتن، بۆ پێکھێنانی حکوومەتی ناوخۆی موسڵ.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: لیستی موتەحیدون لەگەڵ چەند کوتلەیەکی دیکە ھاوپەیمانییەکیان بەناوی نەھزە پێکھێناوە کە بونەتە خاوەن چواردە کورسی و ئێمەش وەکو لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان چواردە کورسیمان ھەیە و لەگەڵیان رێكکەوتووین بۆئەوەی حکوومەتی ناوخۆیی پێکبێنین.

سەعید مەموزینی گوتیشی: لەم دوو رۆژە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ سازدەکرێت و دەست بەپێکھێنانی حکوومەت دەکرێت.

مەموزینی رونیشیکرده‌وە،پۆستی پارێزگار بۆ موتەحیدون و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگری پارێزگار و چەند پۆستێکی دیکە بۆ لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار