وەزارهتی ناوخۆ کاری وردبینیکردن لەناوی کاندیدان تەواوکردو رەوانەی کۆمسیۆنی کردۆتەوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ کاری وردبینیکردنی لەناوی کاندیدان تەواوکردو رەوانەی کۆمسیۆنی کردۆتەوە.
سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: پێش چەند رۆژێك ناوی کاندیدەکانیان رەوانەی وەزارەتی ناوخۆکرد بەمەبەستی وردبینیکردن لەناوەکان، بۆیە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ کارەکانی تەواوکردوە و رەوانەی کۆمسیۆنی کردۆتەوە.
سەربەست مستەفا گوتیشی: تێبینیان لەسەر مەرجی ھەندێک لەکاندیدەکان ھەیە و ھەر کاندیدێک بەپێی ئەومەرجانەی بۆ دانراوە تێیدا نەبێت، رەتدەکرێتەوە.
مەستەفا رونیشیکردهوە، ناوی ھەر کاندیدێک رەت بکرێتەوەو قەوارەکەی لێ ئاگاداردەکرێتەوە و پێویستە لەماوەی سێ رۆژ کەسێکی دیکە لەشوێنی ئەو دیاری بکات.
بڕیارە لە21ئەیلولی داھاتووھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێت.




