٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەم مانگەدا لایەنی كەم هەشت سەد كەس لە عێراق كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا– KDP.info / تەنها لەم مانگەدا بەهۆی كردە تووندوتیژیەكان و تەقینەوە بەردەوامەكانی ناوخۆی عێراق لایەنی كەم هەشت سەد كەس كوژراون. وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد:  دوێنێ‌ زنجیرە تەقینەوەیەك چەند پارێزگایەكی عێراقیان هەژاندو بەهێزترینیان لەپارێزگای بەغدا بوو كەلەڕێگەیەوە 14 تەقینەوە چەندین ناوچەی گرتەوەو لەئەنجامیشدا لەكۆی تەقینەوەكان نزیكەی 60 كەس كوژراون و 240 ی تریش برینداربوون. بەپێی بەیاننامەکەی  وەزارەتی ناوخۆی عێراق تائیستا تەنها لەم مانگەدا بەهۆی كردە تووندوتیژیەكان و تەقینەوە بەردەوامەكانی ناوخۆی عێراق لایەنی كەم هەشت سەد كەس كوژراون.هاوکات وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ڕێكخراوی قاعیدەی لەپشت  تەقینەوەكانەوەی ئەم دوای عیراق داناوە و ئەوەشی خستۆتەروو کە رێکخراوی قاعیدە  دەیەوێت وڵات بەرەو جەنگێكی ناوخۆیی و تایەفەگەری ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار