وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق داوای له‌حكوومه‌تی هه‌رێم كرد، پارێزگاری له به‌ندینخانه‌ی فیدڕاڵی بكات

چەمچەمال – KDP.info/ دوای هه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له بەندییەکانی هه‌ردوو به‌ندیخانه‌ی (تاجی و ئه‌بوغریب)، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد، پارێزگاری له به‌ندینخانه‌ی فیدڕاڵی چه‌مچه‌ماڵ بكات كه زیاتر له‌دوو هه‌زارو 500 زیندانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دادی عیراقی تێدایه. شه‌وی رابردوو به‌شی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئاگاداری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری ته‌واو له به‌ندیخانه‌ی فیدڕاڵی چه‌مچه‌ماڵ بكات له‌پێناو هه‌ڵنه‌هاتنی زیندانیه‌كان. سەرچاوەیەک ئەمنی عێراق بە سۆمەرییە نێوزی راگەیاند: دوابه‌دوای داواكارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، هەرێمی کوردستان هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێی کوردستانی رەوانە کردووە ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. سەرجاوەکە ئەوشی خستۆتەروو: کە به‌ندیخانه‌ی فیدڕاڵی چه‌مچه‌ماڵ هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر نییه، ئه‌و داواكاریه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غدا، به‌هۆی ناجێگری باری ئه‌منی به‌ندینخانه‌كانی سنوری خۆیان سه‌رچاوه‌ی گرتووه. بەڵام بۆ دووبارەنەبوونەوەی هه‌ڵاتنی بەندییەکان کە وەک ئەوەی لە تاجی و ئه‌بوغریب روویاندا ئەو رێوشوێنە گیراوەتە بەر.




