دوو کۆڵبه‌ربه هۆی ته‌قه‌کردنی پاسدارانی ئێران گیانی له‌ده‌ستدا

ئێران – KDP.info / هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند رۆژێکه که سه‌رقاڵی داخستنی سنووره‌کانە به تێلی دڕکداره .لە پێناو رێگا گرتن لە بازرگانیکردنی قاچاغەوە، به پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنەفە، هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له رۆژه‌کانی 27 و 28ی ته‌مووز له‌دۆڵه‌کانی سیسه و دیمانه ده‌ستدڕێژی گولـله‌یان کردوه‌ته سه‌ر گرووپێک له‌کۆڵبه‌رانی ناوچه‌که . راگه‌یه‌ندراوه که دوو که‌س له‌و کۆڵبه‌رانه به هۆی ته‌قه‌کردنی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی له‌ده‌ستداوه و ( 2 ) که‌سی تریش بریندار بوون . هاوکات هێزه‌کانی سوپای پاسداران له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دوایی دا به تێلی دڕکدار هه‌وڵی داخستنی سنووره‌کانی ورمێ له‌گه‌ڵ تورکیایان داوه . هه‌روه‌ها ئه‌و دوو که‌سه‌ی که‌له ئه‌نجامی ده‌ستدڕێژی گولـله‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ست داوه نه‌زانراوه ، شایانی باسه: رۆژی 27ی ته‌مووز هاوڵاتییه‌کی تر به ناوی سالار عه‌بدولڵاهی کوڕی محه‌مه‌د له‌شاری سه‌رده‌شت به هۆی ده‌ستدڕێژی گولـله‌ی هێزه‌کانی ئه‌منی گیانی له‌ده‌ست داوه . راشگه‌یه‌ندرابوو که خوشکه‌که‌ی به سه‌ختی بریندار کرابوو .




