سبەی زەوی و پارە بەسەر كەس و كاری ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت

سۆران – KDP.info/ بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران ئاشکرای کرد كە سبەی چوارشەمە ژمارەیەك زەوی بەسەر كەس و كاری ئەنفال كراوان دابەش دەكرێت و ، هەروەها دیارییەكی 5 ملیۆن دیناریش بەسەر كور و كچی ئەنفالكراوان كە هاوسەرگیریان كردووە دابەش دەكەن. عیشقی مەلا، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران راگەیاند: رۆژی 31-7-2013، واتە سبەی چوارشەممە كە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكانە، كاتژمێر 10ی بەیانی لە هۆڵی كۆنفرانسەكانی سۆران، 240 پارچە زەوی كە رەزامەندیان لەسەر وەرگیراوە و لە شاری هەولێرن، بەسەر كەس و كاری ئەنفالكروان دابەش دەكرێت . بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بۆ زاری کرمانجی ئەوەشی خستەروو: کە هەر لەو مەراسیمەدا دیاری حكومەتی هەرێم كە 5 ملیۆن دینارە بەسەر 60 كچ و كوری ئەنفال كراو، كە هاوسەرگیریان كردووە، دابەش دەكەین.




