لە كەركووك دوو بۆمب کە لەلایەن تیرۆریستانەوە دانداربۆوە تەقینەوە

کەرکووک – KDP.info/ دوو بۆمبی لكێنراو بە دوو ئۆتۆمبێلدا تەقینەوە و بەو هۆیەوەش پۆلیسێك گیانی لەدەستداو دووکەسی دیکەش برینداربوون. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیك خاڵی پشکنینی كەركووك - سلێمانی دوو بۆمب کەلەلایەن تیرۆریستانەوە دانداربوونەوە تەقینەوە و بەو هۆیەوەش پۆلیسێك گیانی لەدەستداو دووکەسی دیکەش برینداربوون. سەرچاوەیەكی پۆلیس لە پاریزگای کەرکووک بە شەفق نیوزی راگەیاند: بۆمبی یەكەم بە ئۆتۆمبێلێكی هۆندای جۆری ئەلەنترا لكێنرابوو، دوای تەقینەوەی پۆلیسێكی پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان بەسەختی برینداربوو و قاچێكی لەدەستداوە. هاوکات دوای رووداوی یەکەم بۆمبێکی دیکە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵدا تەقیوییەوە بەو هۆیەوەش پۆلیسێكی بنكەی یایچی گیانی لەدەستداوەو شۆفێرەكەش كە هەر پۆلیسە بوو بریندار بوو. شایەنی باسە ماوەیەکی رێژەی تەقینەوەکان بەشێوەیەکی گشی لە باشوور و ناوەراستی عێراق زیادی کردووە بە هۆیەوەش لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا بە ئیستا دەگات سەدان کەس گیانیان سپاردووە.




