له هه‌ولێر پڕۆژه‌ی به‌نداوێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی توركی و كوردیدا واژۆكرا

هەولێر – KDP.info/ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو گرێبه‌ستی دروستكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوێكی له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمپاپانیایه‌كی توركی و كوردیدا واژۆكرد، كه زیاتر له حه‌فت ملیار‌و 93 ملیۆن دیناری تێده‌چێت‌و له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا ته‌واوده‌كرێت. ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، کە دوێنی دووشەممە سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو گرێبه‌ستی دروستكردنی پرۆژه‌ی به‌نداوی گۆمه‌سپان(به‌ستۆڕه)ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایAtachی توركی و سینكی كوردی واژۆكرد. د.سیروان جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر كوالیتی دروستكردنی به‌نداوه‌كه‌و رایگەیاند: وه‌زاره‌ت سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای كێبڕكێ و شه‌فافیه‌ت، چونكه ئامانجی سه‌ره‌كیی وه‌زاره‌ت دابینكردنی ئاساییشی ئاو‌و خۆراكه بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم به گشتی و ته‌رخانكردنی پرۆژه‌كان بۆ زیادكردنی به‌رهه‌م . هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ئاگابوون له گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وای جیهان كرده‌وه‌و ئەوەشی خستەروو کە كوردستانیش لەو گۆرانکارییە بێبه‌ش نییه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانكاریانه هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ بهاوێژین ئه‌ویش به دروستكردنی پۆند به‌نداو. له‌لای خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای Atachی توركی و به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی گشتیی سینك دووپاتیان كرده‌وه كه ئاماده‌ن به پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ئامانجی كۆمپانیاكانیان به‌شداریكردنه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان. شایەنی باسە پرۆژه‌ی به‌نداوی گۆمه‌سپان(به‌ستۆڕه) به به‌های 7,293,420.000(حه‌وت ملیار‌و دووسه‌دو نه‌وه‌دوسێ ملیۆن و چوارسه‌دوبیست هه‌زار دینار) به ماوه‌ی 1800 رۆژ ته‌واوده‌كرێت. به‌رزی به‌نداوه‌كه 70 مه‌تره‌و له‌جۆری RCCكۆنكریتییه‌و درێژییه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌وه ده‌گاته 590 مه‌تر و به‌رزیی له ئاستی رووی ده‌ریاوه 874 مه‌تره، پانیه‌كه‌ی 13 مه‌تره، هه‌روه‌ها به‌رزی به‌نداوه‌كه له كاتی لافاو ده‌گاته 671 مه‌تر، دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه له توانایدایه 75,000,000 م3 ئاو گلبداته‌وه. پرۆژه‌ی به‌نداوی گۆمه‌سپان(به‌ستۆره) به دووری 30 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێره‌وه، مه‌به‌ست له دروستكردنی سوود وه‌رگرتنه لێی بۆ به‌راوكردنی رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی كشتوكاڵ له گونده‌كانی ناوچه‌كه، وێڕای بووژاندنه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی.




