٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بۆ سەرەتای مانگی داھاتوو دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ئەندامێکی  لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ئاشکرایکرد،بڕیاربوو ئەمڕۆ لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە کۆبێتەوە،بەڵام بەھۆکاری تەکنیکی بۆ سەرەتای مانگی داھاتوو دواخرا.

غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەkdp.infoراگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کۆبێتەوە و بەرنامەی کاریش پێکھاتبوو لەدانانی ئەندامانی کۆنگرە وشێوازی کارکردن وچەند پرسێکی دیکە، بەڵام بەھۆکاری تەکنیکی دواخرا بۆ یەکی مانگی داھاتوو.

غەفور مەخموری گوتیشی: دواخستنی ئەم کۆبوونەوەیە ھیچ پەیوەندی بەو ناکۆکییە نییە کە لەبارەی دیاریکردنی کورسییەکان بۆ حزبەسیاسییەکان ھەیە، بەڵام ھەندێک ھۆکاری تەکنیکی ھەبوو.

مەخموری رونیشیکردەوە، ھەوڵدەدرێت بۆ ئەوەی قەناعەت بە کۆمەڵ بکرێت و لە گەڵ لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن بەشداری بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، یەکگرتوو و گۆران ھیچ کێشەیەکیان نییە بەشداری دەکەن، بەڵام لەبەر کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری ناکەن، چونکە وەک خۆیان باسی لێوەدەکەن ئەگەر بەشداربن ھەست بەئیحراجی دەکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج کورسی بۆ باشوری کوردستان دانراوە کە کورسییەک بۆ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و کورسییەک بۆ ئیسلامییەکان و کورسیەکیش بۆ حزبە دیموکرات خوازەکان و کورسییەکیش بۆ پارتی و ئەوی دیکەش بۆ یەکێتی، بەڵام حزبە ئیسلامییەکان لە ناوخۆیاندا رێکنەکەوتوون گەر نا کورسییەکەیان ئامادەیە ھەر کاتێ بیانەوێ دەتوانن بەشداری بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار