سندوقێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات و پشتیوانیكردنی گه‌نجان داده‌مه‌زرێت

هه‌ولێر_KDP.info/لیژنه‌ی كاروباری ئاینی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی سندوقێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات و پشتیوانیی كردنی گه‌نجانی كه‌مده‌رامه‌ت، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم هێشتا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی به‌ره‌سمی په‌سه‌ند نه‌كردووه.
به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند:" به‌هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی سندوقێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام هێشتا حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه پیشان نه‌داوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد سندوقه‌كه ئه‌ركی رێكخستنی وه‌رگرتنی زه‌كات ده‌بێت له‌وانه‌ی خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانن بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا هاوڵاتیانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له‌و پایه گرنگه‌ی په‌رستن له ئاینی ئیسلام به‌هره‌مه‌ند ببن.
به‌شیر خه‌لیل گوتی:" داهاتی ئه‌و سندوقه له‌توانایدا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌ی پێ دروست بكرێت، له‌پاڵ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی گشتگیر بۆ گه‌نجانی كوڕ‌و كچ له‌وانه‌ی كه داهاتیان سنورداره، هه‌روه‌ك ده‌توانرێت له‌رێی سندوقی زه‌كاته‌وه هه‌لی كار بۆ بێكاران بڕه‌خسێنرێت".
به‌شیر خه‌لیل داوایكرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌له بكات له‌په‌سه‌ند كردنی یاسای دامه‌زراندنی سندوقی زه‌كات به‌هۆی گرنگی به‌رچاوی ئه‌و ده‌زگایه له‌چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئابوری زۆرێك له‌هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.




