٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر .. لە15رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزانی 25 کەس بە رواوی ھاتووچۆ بوونەتە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە  / kdp.infoبەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر ئاشکرایکرد، لە15رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 38رووداوی ھاتۆچۆ لە شاری ھەولێر روویانداوە، لە ئاکامدا25کەس بوونەتە قوربانی.

فازل حاجی حوسێن بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: لە1تا 15رەمەزان 38رووداوی ھاتوچۆ لە شاری ھەولێر و دەوروبەری روویانداوە، لە ئاکامدا شەش کەس گیانی لە دەست داوە و 19کەسی دیکەش برینداربوونە.

فازل حاجی حوسێن گوتیشی:  20رووداو لە ناو شاری ھەولێر بووە و  18رووداوی دیکەش لە رێگاکانی دەرەوەی شار بووە. حوسێن رونیشیکردوە، ئەوان ئامارەکان ھەر 15رۆژ جارێک بەدەستیان دەگات و پێش جەژن ئاماری رووداوەکانی ھاتوچۆ تەواوی مانگی رەمەزان بڵاو دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار