داوای راگرتنی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران دەكرێت

هەولێر- KDP.info/ کەمپەینی هەڵمەتی دادپەروەریی مووچە، بەمەبەستی ناڕەزایەتی لە دانی مووچەی خانەنەنیشنی بە پەرلەمەنتاران، پێشنیوەڕۆی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەیان لە بەر پەرلەرلمانی کوردستان ئەنجامدا.
رێکخەرانی ئەم کەمپەینە، ئامانجی هاتنیان بۆ بەردەم پەرلەمان ڕوونكردەوە كە ناكرێت چیتر بەهۆی موچەی پلە بەرزەوە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خانەنشینیان ئەو موچەیە وەربگرن.
عەلی مەحموود، رێكخەری لەو گردبوونەوەیە و بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: مەبەستمان پێداچونەوەیە بەو یاسایانەیە پەیوەندیان بە موچەی خانەنشینی پەرلەمنتار و موچە بەرزەكانەوە هەیە. چونكە ئەو جیاوازییەی لەنێوان ئەو مووچانەدا هەیە، وەك دیاردەیەكی زەقی لێهاتووە و لە زۆرێك لە ناوەند و دەزگا ڕاگەیاندن و ناو هاوڵاتیانیش بووەتە مایەی توانج و تەشەر.




