ئه‌ندامیكى هاوپه‌یمانیى كوردستان: هه‌ركاتیك متمانه له‌نورى مالیكى وه‌رگیرایه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ین

ئه‌ندامیكى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان رایگه‌یاند لیسته‌کانی نه‌یاری سیاسه‌تی تاکڕه‌وانه‌ی مالیکی به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ بانگهێشت كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئێستا گفتوگۆكان بۆ لێپرسینه‌وه‌ى مالیكى به‌رفراوان كراون .
شه‌ریف سلێمان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى "نیوز ماتك" ڕایگه‌یاند گفتوگۆكان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له‌نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فراوان كراوه و گفتوگۆكان له‌و باره‌وه چڕكراوه‌ته‌وه، ناوبراو گوتى: " ده‌وڵه‌تى یاسا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى ئێمه ڕایانگه‌یاندووه كه ئاماده‌ن گفتوگۆى فراوان له‌گه‌ڵ لیسته‌كانى ناو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و حزبه سیاسییه‌كانى عێراق بكه‌ن، ئێمه‌ش ڕامانگه‌یاندووه ئاماده‌ین بۆ باشترکردنی په‌یوه‌ندیی لایه‌نه‌کان گفتوگۆ بكه‌ین، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی متمانه له نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌رده‌گیرێته‌وه ".




