٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەغیت بۆلۆت: دامەزراندنی كوردستان دەبێتە هۆكاری گەورە بوونی توركیا

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-  KDP.info/ هەر چەند بە هۆی رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستانەوە زۆربەی هەرە زۆری بەرپرسانی سیاسی و رۆشنبیرانی توركیا لە مەڕ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی لە باكووری سوریا هۆشداری دەدەن و حكوومەت ئاگادار دەكەنەوە كە پێویستە لە بەرانبەر رووداوەكانی باكووری سوریادا هۆشیار بێت، رۆژی دووشەممە سەرۆكی راوێژكارانی سەرۆك وەزیری توركیا یەغیت بۆلۆت لە لێدوانێكی گرنگدا ئاماژەی بەوە كرد كە دامەزراندنی كوردستان لە سوریا بە زەرەری توركیا نییە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەر لەری توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی راوێژكارانی سەرۆك وەزیری توركیا یەغیت بۆلۆت ئاماژەی بەوە كردووە كە دونیا گۆڕاوە و هاوسەنگییە سیاسییەكانی ناوچەكەیش وەكو رابردوو نەماون و دامەزراندنی كوردستان و دەوڵەتی كوردی لە سوریا نەتەنیا زەرەری بۆ توركیا نییە، بەڵكو سوودیشی بۆ توركیا هەیە.

ناوبراو باسی بارودۆخی عێراق و كوردستانی باشووریشی كردووە و گوتووەیەتی: ئێمە پێشتر دژایەتی باكووری عێراقمان دەكرد، بەڵام ئەمڕۆ هەولێر چەندە شارێكی كوردی بێت هەر ئەوەندەیش وەكو ئەنقەرەیە و بۆیە ئەگەر لە سوریایش دەوڵەتێكی كوردی دابمەزرێت، ئەوا هەر نزیكی توركیا و دۆستی توركیا دەبێت و دەبێتە هۆكاری فرەبوونی بازنەی توركیا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار