دەرئەنجام و راسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەزیادبوونی رێژەی دانیشتوانی ھەرێم

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی 39پەرلەمانتارا یاداشتێکیان داپەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەوەی لەھەردوو پارێزگای ھەولێر ودھۆک رێژەیەکی زۆری دەنگدار زیادبووە و پەرلەمانی کوردستانیش بۆ دڵنیابوون لیژنەیەکی لەنوێنەری ھەموو فراکسیۆنەکان پێکھێناو لەماوەی رابردووش چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکان ئەنجامدا وگەیشتوونەتە ئەم ئەنجام وراسپاردانە:
دەرەنجامەكان :
لیژنە لە ئاكامی لێكۆڵینەوەكانی دا گەیشتە ئەم دەرەنجامانەی خوارەوە :
1 – كۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تەنیا زانیاری پێویستی (440) كەسی مردووی لایە بۆ سڕینەوە كە كەس و كاریان سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان كردووە، بۆ سڕینەوەی ناوەكانیان لە كاتێكدا ژمارەی مردووان بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم (82.930) كەسە لەساڵی (2009) تا مانگی (5) ی (2013) مردوون. وە بەپێی هەمان ئامار لە ساڵی (2001-2008) ژمارەی مردووان (95.655) كەسە.
2 – لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ناوی لێكچوو زۆرە و بەپێ ی نووسراوی كۆمسیۆن لە تۆماری دەنگدەران (1.828.691)ناوی لێكچوو لەسەر ئاستی عیراق هەیە، وەبەپێی گوتەی كۆمسیۆنیش ئەو (94000) ناوەی (39)پەرلەمانتارەكە بەسیدی و لەڕێگەی یادداشتێكەوە پێشكەشیان كردبوو لە نیوان پارێزگەكانی (هەولیر/دهۆك) لەگەل (موسل/كەركوك)، لەگەل ژمارەی (80.487) كەس كە بەڕێز سەربەست ئامێدی لە 21/7/2013 بە ئیمەیل بۆ لیژنەی ناردووە لەنێوان پارێزگاكانی (سلێمانی) لەگەل (كەركوك/تكریت/دیالە)، كۆمسیۆن بەناوی لێكچویان دادەنێت.
3-ناوی دووبارە لە تۆماری دەنگدەرانی هەرێم دا هەیە، و بەپێ ی گوتەی خودی كۆمسیۆنیش لە كۆبوونەوەی (16/7) لەگەڵ لیژنە ناوی (645) دەنگدەر دووبارەیە و تا تۆماری دەنگدەرانیش لە قۆناغی شیكردنەوە تەواو دەبێت ئەگەری زیادبوونیش هەیە.
4- نەبوونی میكانیزمی گونجاو و پێویست لە نێوان دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
راسپاردەكان :.
لیژنە ئەم راسپاردانەی خوارەوەی هەیە :
1 – چارەسەركردنی ناوی لێكچوو.
2 – سڕینەوەی ناوی دووبارە.
3 – سڕینەوەی ناوی مردووان.
4 – ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق.
5 – دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ كاركردنی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گۆڕینەوەی زانیاری تەواو بە مەبەستی نوێكردنەوە و بوونی تۆماری دەنگدەرانی پاك.
6 – دانانی میكانیزمێكی گونجاو بە هەماهەنگی لەنێوان سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ ووردبینی كردن و سڕینەوەی ناوی ئەوكەسانەی كە مافی دەنگدانیان نییە (مردوو و دووبارە).
7 – پەیڕەوكردنی سیستەمی ئەلیكتڕۆنی لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا.




