٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر...لەمانگی رەمەزان 25شوێن داخراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ھێرش حوسێن سەرۆکی لیژنەی باڵای چاودێریکردنی بازار ئاشکرایکرد: لەمانگی رەمەزان سەردانی 75شوێنیانکردووە و لەکۆی ئەوژمارەیە25شوێن داخراون بەھۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکان.

ھێرش حوسێن بەKDP.infoراگەیاند: لیژنەکانیان بەردەوامن لە چاودێریکردن و سەردانی بازارەکان دەکەن و تاوەکو ئەمڕۆش سەردانی75شوێنیانکردووە و لەو ژمارەیەش 25شوێن بەھۆی پابەند نەبوون بەرێنماییەکان داخراون.

حوسێن گوتیشی: لیژنەکانیان لەمانگی رەمەزان بەرنامەیەکیان داناوە و بەبەردەوام سەردانی شوێنەکان دەکەن و ئاماژەی بەوەشکرد، سەرپێچییەکان زیاتر دوو جۆرن یەکەمیان لەرووی کوالیتەوە، دووەم لەرووی نرخەوە ھەرکەس پابەند نەبێت بەو رێنمایانەی، کە ئەوان بۆیان دیارکردووە شوێنەکەی دادەخەن.

ناوبراو رونیشیکرده‌وە، ئەمڕۆ ژمارەتە لەفونێکیان بڵاوکردۆتەوە و ھەر ھاوڵاتییەک سکاڵای ھەبێت دەتوانێ پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکات(07508704050).

هەواڵی پەیوەندیدار