كۆمسیۆن هۆشداری ده‌داته پاڵێوراوی قه‌واره سیاسیه‌كان

هه‌ولێر/ KDP.info - كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هاوكاری لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وردبینی له ناوی پاڵێوراوی قه‌واره سیاسییه‌كان كۆتایی پێهێناوه، داوا له پاڵێوراوی قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌یان ده‌ست پێكردووه ناوه‌كانی خۆیان هه‌ڵبگرن، چونكه ئه‌وه به‌سه‌رپێچی تۆمار ده‌كرێت و هه‌موو سه‌رپێچییه‌كیش سزای خۆی هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتی:ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری هه‌یه بۆ پێداچوونه‌وه به ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه وردبینیان بۆ كراوه و تێبینی له سه‌ر ناوه‌كانیان هه‌یه، دواجار ئه‌و ده‌سته‌یه بڕیار له سه‌ر ئه‌وه ده‌دات ئه‌و كاندیده دوور بخرێته‌وه یان به‌شداری له پرسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات.
عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا داوا له پاڵێوراوی قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌یان ده‌ست پێكردووه، ناوه‌كانی خۆیان هه‌ڵبگرن، چونكه ئه‌وه به‌سه‌رپێچی تۆمار ده‌كرێت و هه‌موو سه‌رپێچییه‌كیش سزای خۆی هه‌یه.




