٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

13ھەزار کەس فۆرمی چاودێریکردنی سندوقەکانی دەنگدانی پرکردۆتەوە.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستە لە شاری ھەولێر13ھەزار کەس فۆرمی بۆ چاودێریکردنی سندوقەکانی دەنگدانی پرکردۆتەوە.

ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەKDP.infoراگەیاند: دابەشکردنی فۆرم بۆ چاودێریکردنی سندوقەکانی دەنگدان بەردەوامە و تاوەکو ئێستەش 13ھەزار کەس فۆرمی پرکردۆتەوە.

ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: ئێمە وەک پارێزگای ھەولێر پێویستیمان بە17ھەزار چاودێر ھەیە بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان لەرۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

محەمەد ساڵح رونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستە ھیچ باسێک لەئارادانییە، بۆئەوەی ھەڵبژاردن دوابخرێت.

بڕیارە 21ئەیلولی داھاتوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار