سیاسه‌تمه‌دارێكی نزیك له سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه ده‌بێ بارزانی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی نەتەوەی کورد بكات

هەولێر – KDP.info/ سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردی نزیك له سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه رایگه‌یاند : مەسعود بارازانی مافی خۆیه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكات، محه‌مه‌دئه‌مین پێنجوێنی سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی كورد بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقول ئه‌وسه‌ت ی له‌نده‌نی رایگه‌یاند: كاتی خۆی كه سه‌رۆك ئۆجه‌لان زانی له فه‌ڵه‌ستین رێكخراوه سیاسی و چه‌كدارییه‌كان كۆنگره ده‌به‌ستن، ده‌موده‌ست داوای كرد كوردیش به‌هه‌مان شێوه كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ببه‌ستێت. به‌ڵام ناكۆكی لایه‌نه‌كان ئه‌و كاره‌ی قورس كرد. محه‌مه‌دئه‌مین پێنجوێنی ئەوەشی خستەروو كه ئه‌وان له‌م كۆنگره‌یه‌دا باسی سه‌رۆكایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد ناكه‌ن، و پارتی دیموکراتی کوردستانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ لێدوانیکی لەمبارەیەوە نەبووە، به‌ڵام پێوستە واقیعی بین و بزانین كه ئه‌مڕۆ مەسعود بارزانی هه‌رێمێكی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه قورساییه‌كی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆیه سروشتیه كه سەرۆک بارزانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كۆنگره‌یه بكات، وه‌كو رێزێك بۆ ئه‌و و رۆڵی له كاری سیاسی‌دا ده‌بێ سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌كه بكات. له‌باره‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی داهاتووی كوردیش محه‌مه‌دئه‌مین پێنجوێنی رایگەیاند سه‌ره‌تا هه‌ڵوێستی توركیا له دژی به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه بوو، دژی هه‌ر هه‌وڵێك بوو بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی كوردان. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌م كاره‌ی، بولێنت ئارینج جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند كه توركیا رێگری نییه بۆ به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه، به‌مه‌رجێك په‌یامی ئاشتی پێوه‌بێت.




