تاران.. کەسێکی دیکەش له شوێنکه‌وتووانی ئا‌یینی یارسان خۆی سوتاند و گیانی له‌ده‌ستدا

ئێران – KDP.info / محه‌ممه‌د قه‌نبه‌ری ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له شوێنکه‌وتووانی ئا‌یینی یارسان دوێنێ یه‌کشه‌ممه له نه‌خۆشخانه موتته‌هەری له شاری تاران گیانی له‌ده‌ستدا. ناوبراو رۆژی شه‌ممه بۆ ناڕه‌زاییه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر سووکایه‌تی کردنی به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئێران به ئا‌یینی یارسان له به‌رده‌گای مه‌جلسی شوورای ئیسلامی له تاران ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو دوێنێش به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. شایەد حاڵەکان بە رۆژهه‌ڵات تایمزیان راگەیاند: کاتژمێر ٩ی بەیانی محه‌ممه‌د قه‌نبه‌ری لە کاتێکدا برێک بەنزینی پێبووە، لە تەنیشت دیواری مەجلیسی شوورای ئیسلامی بێ‌ئەوەی هیچ قسەیەک بکا، بەنزینەکە بە خۆی دادەکاو ئاگر لە جەستەی بەردەدا، پاشان هاوار دەکا "سووتام، سووتام دواتر کە ئامبولانس بو فریاکەوتنی ناوبراو بانگ دەکرێ، هاتنی ئامبولانسەکە یەک کاتژمێری پێدەچێ. هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که خه‌ڵکانێکی زۆر له شوێنکه‌وتووانی ئا‌یینی یارسان له به‌ر ده‌رگای نەخۆشخانەی موتته‌هەری کۆبوونه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌وڵی بڵاوه پێکردنیان ده‌درێت. جێگای ئاماژه‌یه : محه‌ممه‌د قه‌نبه‌ری سێهه‌م که‌سه که له ماوه‌ی دوو مانگ دا بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر سووکایه‌تی کردن به ئا‌یینی یارسان گیان له‌ده‌ست ده‌دات. پێشتر دوو که‌س له شوێنکه‌ووتوانی ئا‌یینی یارسان به‌ناوه‌کانی حه‌سه‌ن ره‌زه‌وی و نیکمه‌رد تاهیری ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان برداو به‌هۆیه‌شه‌وه گیانیان له ده‌ستدا.




