٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بانکە جیهانییەکان چاوەڕی دەکەن لە ئایندەدا رەوشی ئابووری عێراق بەرەو پێشەوە بچێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info / گرفتی بەردەم عێراق خراپی رەوشی ئەمنییە و سەرەڕای ئەمەش  چاوەڕی دەکریت لە ئایندەدا رەوشی ئابووری بەرەو پێشەوە بچێت ، بانكه‌ بەناوبانگە گەورەکانی  جیهان، پێیان وایە ئابووری عیراق له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوودا بازدانێكی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت،داهاتی تاکی ئەم وڵاتە لە ەستا باشتر دەبێت،  به‌ تایبه‌ت له‌ كه‌رتی بانكیدا. ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکی دا بڵاویكرده‌وە:  کە بانكه‌ جیهانییه‌كانی وه‌كو سیتی بانك و ستانده‌ر چارتێرد ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ ئەوەی لە عێراق کار بکەن ئارەزووی زۆری خۆشیان نیشناداوە، تا بتوان کاری بانکی بکەن،  به‌ڵام گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ تا ئێستە لە ئەنجامدانی ئه‌و كاره‌ رێگر بووە. سیتی بانك، ئارەزووەکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر عێراق دروستكردووه‌، كه‌ ئابووریناسان‌ و شاره‌زایانی بانك، پێشبینی ده‌كه‌ن، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق تا ساڵی 2050 بگاته‌ نزیكه‌ی 50 ملیۆن كه‌س، به‌ ئابوورییه‌ك كه‌ به‌هاكه‌ی تا ئه‌وكاته‌ ده‌گاته‌ دوو ترلیۆن دۆلار،له‌و باره‌وه‌ مایانك مالیك، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی  سیتی بانك له‌ ئوردن و عیراق، بە فارانس پرێسی راگەیاندووە: له‌عێراقدا نه‌شونمایه‌ك ده‌بینین، كه‌ به‌نیازی هه‌ستانه‌وه‌یه‌، بۆ ئەمەش ئارەزووی کارکردن لەم وڵاتەدا دەبینن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار