٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا و تاران پرۆتۆکۆلێکیان لەبواری گەشتیاریی ئاینی ئیمزاکرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا– KDP.info/ بەغدا  و تاران پرۆتۆکۆلێکی ھاریکارییان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و دۆزینەوەی شێوازی ‏پێویست بۆ چالاککردنی کاری ھاوبەش لەبواری گەشتیاریی ئاینیدا ئیمزاکرد.‏  دکتۆر لیوا سمیسم وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەوار حکوومەتی عێراق بە تۆڕی ھەواڵی میدیای عێراق ی ‏راگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوودا رێکەوتنێک لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا ئیمزاکراوە بۆ چالاککردنی ئەو ‏رێکەوتنە لێکتێگەیشتنەی لەبارەی گەشتیاری ئاینییەوە کە لەساڵی  2011  ئیمزاکرا، وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق راشیگەیاند: بەپێی ‏رێکەوتنەکە،دەبێ مانگانە کۆبونەوەی ھاوبەش بەرێوەبچێت و بەدواداچوون بکرێت لەبارەی بەرنامەی سەردانکارانی  ھەردوولا ، لەمەودواش ماوەی مانەوەی گەشتیارە ئێرانییەکان لەعێراق 15 رۆژ دەبێ، ھاوکات ‏کارئاسانیش دەکرێ بۆ بەدەستھێنانی فیزا بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ ئەو کەسانەی لەبوارەکەدا کاردەکەن ‏لەھەردوولا، سەرباری بڕیاری گرنگ بۆ چارەسەرکردن و کارئاسانی ھاتوچۆی گەشتیاران و ‏ئۆتۆمبیلەکانیان بۆ ھەردوو وڵات.‏

 

هەواڵی پەیوەندیدار