سۆران.. یادی ئەنفاڵكردنی 8 هەزار بارزانی دەكرێتەوە

سۆران-KDP.info/ بەڕێوەبەری شەهید و ئەنفالكراوانی سۆران ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە كە دەكاتە 31\7 یادی ئەنفاڵكردنی 8 هەزار بارزانیە، بۆ ئەم مەبەستەیش كاتژمێر 10ـی سەر لە بەیانی ئەو ڕۆژە هەڵدەستین بە سازدانی مەڕاسیمێك و دابەش كردنی ژمارەی 260 پارچە زەوی بەسەر كەس و كاری شەهید و ئەنفاڵكراوانی ناوچەكە.بەڕێوەبەری شەهید و ئەنفاڵكراوانی سۆران ئەشقی مەلا رایگهیاند، لە یادی ئەنفاڵكردنی 8 هەزار بارزانی ڕۆژی چوارشەممە 31\7 بەڕێوەبەری شەهید و ئەنفاڵكراوانی سۆران بە هاوكاری ڕێكخراوی بارزانیەكان كاتژمێر 10 سەرلە بەیانی لە هۆڵی بۆنەكانی سۆران هەڵدەستین بە سازدانی مەڕاسیمێك، كە لەو مەڕاسیمەدا كەس و كاری ئەنفاڵكراوەكان و نوێنەری وەزارەتی شەهید و ئەنفاڵكراوەكان و نوێنەرانی حیزبی و حكوومی ئامادە دەبن، هەر لەو مەڕاسیمەدا زیاتر لە 60 كورو كچی ئەنفال و شەهیدەكان ئەوانەی ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێناوە، هەر یەكەیان بڕی 5 ملیۆن دینار پێ دەدرێت، لەگەڵ دابەش كردنی ژمارەی 260 پارچە زەوی بەسەر كەس و كاری شەهید و ئەنفاڵكراوانی ناوچەكە، كە هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی تیروپشك لە پارێزگای هەولێر زەویان پێد را بوو




