دابەشكردنی زەوی بە سەر خانەوادەی شەهیدان بەردەوامە

ههولێر-KDP.info/ بە ئامادەبوونی دڵشاد شەهاب وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ، زەوی بەسەر خانەوادی شەهیدانی جینۆساید لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەشكرا.
لە وتەیەكدا كە لە رێوڕەسمەكە پێشكەشكیكرد وەزیری شارەوازی دووپاتیكردەوە سەرەڕای هەموو ئەو نەهامەتیانەی بەسەر خانەوادەی شەهیدانەوە هات كە چی تاوەكو ئێستا ئەوان بۆ خاك و گەلی كوردستان دڵسۆزن و ئەوەشی دووپاتكردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا سوودمەند بوونی دوایین خانەوادەی شەهید لە دابەشكردنی خانو و زەوی بۆیان لەو هەڵمەتەی بەردەوام دەبێت .
شیاوی باسە لەم هەڵمەتەی دابەشكردنی زەوی كە تیروپشكەكەی بە ئامادەبوونی خانەوادەی شەهیدان بەڕێوەچوو قۆناغی یەكەم بوو لە هەڵمەتی حەوتم كە 2629 خانەوادە لێی سوودمەند دەبن و شوێنی زەویەكانیش دەكەوێتە كەرتی یەكەمی مینارەی شەهاب و روبەری هەر یەك لەو زەویانە 200 مەترە




