٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی ناوخۆی میسر بەرپرسیاریەتی شەڕوپێكدادانەكانی خستە ئەستۆی ئیخوان

سەرچاوە: KDP.info

میسر-KDP.info/ هاوكات لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی محەمەد مورسی لە لایەك و نەیانی مورسی لە لایەكی دیكە لە زۆربەی ناوچەكانی میسر بە تایبەت لە قاهیرە، كە ملیۆنان كەس لە هەردوو خۆپیشاندانە دژ بە یەكەكە بەشدارن، بۆ تاوتۆی كردنی بارودۆخی ئەمنی و ئەو هەرەشە ئەمنییانەی كە لە چەند پارێزگایەك و نیمچە دورگەی سینا رووبەرووی میسر دەبنەوە ئەنجومەنی بەرگری نیشتیمانی لە میسر بە سەرۆكایەتی عەدلی مەنسور سەرۆكی كاتی كۆبووەوە . كۆبوونەوەكە دوای چەند كاتژمێرێك لە رووداوە توندوتیژەی ناوچەی رابعە عەدەوییەی رۆژهەڵاتی قاهیرە هات كە دوو رۆژ پێش ڕوویدا و بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستیش ژمارەی كوژراوەكان لە میسر گەیشتە شەست و پێنج كەس . لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو هەرەشە ناوخۆیی و دەرەكیانە كرا كە رووبەرووی میسر دەبنەوە، ئەمەش دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نیشتیمانی بەرگری میسرە لەو چەند رۆژەدا دەكرێت. لە لایەكی دیكەوە دوێنی هیشام بەرەكان داواكاری گشتی فەرمانی دا بە لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە لە رووداوەكانی رابعە عەدەوییە بكرێت . وەزارەتی ناوخۆی میسریش بەرپرسیاریەتی ئەم شەرو پێكدادانەی خستە ئەستۆی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین . بەپێی سەرچاوەیەكی سەربازی ژمارەی خۆپیشاندەران لە مەیدانەكانی خۆپیشاندان لە گشت پارێزگاكان گەیشتە نزیكەی بیست و نۆ ملیۆن كەس . هاوكات لە كاردانەوەی رەوشی میسر، عەلی زێدان سەرۆك وەزیرانی لیبیا بڕیاری دا سنووری رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی لە گەڵ میسر دابخات و داواشی كرد تیمێكی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی تاوان بهێندرێت بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی كە تاوان و تیرۆركردن لە لیبیا ئەنجام دەدەن . زێدان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە سنووری نێوان لیبیا و میسر دادەخەین تەنها رێگە بە شت و مەك دەدەین كە بێتە ناو خاكی لیبیاوە . روونیشیكردەوە كە لیبیا دەست لە كاروباری میسر وەرنادات بەلام بریاریداوە سنوور دابخات و جەختیشی كردەوە كە لیبیا رێز لە ئیرادەی گەلی میسر دەگرێت .  

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار