100 بەندكراوی هەڵاتوو لە لیبیا دەستگیركرانەوە

لیبیا – KDP.info/ محەمەد شەریف بەرپرسی ژووری ئەمنی هاوبەش لە شاری بەنغازی رایگەیاند كە رۆژی یەك شەممە سەد بەندكراو لەو هەزارو سەدو حەڤدە بەندیكراوەی لەكاتی ئاژاوەكانی بەندیخانەی كووفییەی شاری بەنغازی لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەڵاتبوون دەستگیركرانەوە. روونیشی كردەوە كە هەندێك لە بەندییەكان خۆیان رادەستی بەرپرسان كردەوەو هەندێكی دیكەشیان دەستگیر كران. ئاماژەی بەوەیش دا كە رۆژی یەك شەممە بەندیخانەكە دەستی بەكارەكانی خۆی كردەوەو لە سەرەتاوە حەفتا بەندی هێنران و سی بەندی دیكەیش لە شاری مورج و حەوتی دیكەیش لە شاری ئەجدابیا لە رۆژهەڵاتی لیبیا دەستگیركرانەوەو بۆ بەندیخانەكە دەهێنرێنەوە. لای خۆیانەوە بەرپرسان روونیان كردەوە كە بەنیخانەكە لە دەرەوە هێرشی كرابووە سەرو لە ناوەوەیش بەندییەكان دەستی بە ئاژاوە نانەوە كردبوو تا هەل بقۆزنەوەو هەڵبێن. ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەیش كردووە كە هەندێك لە هەڵاتووەكان ئەفریقین و ژمارەی ئەو بەندییانەی هەڵاتبوون هەزارو سەدو حەڤدە كەس بووە.




