کەرکووک....کەسێکی خۆ کوژ لەناو بازگەیەک خۆی تەقاندەوە

کەرکووک_تایبەت بەKDP.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکووک کەسێکی خۆ کوژ خۆی لەناو بازگەیەکی سوپای عێراق تەقاندەوە، لە ئاکامدا سێ سەرباز بوونە قوربانی.
لەمبارەیەوە عەمید ھەڵۆ نەجات بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای کەرکووک کەسێکی خۆ کوژ بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لەناو بازگەیەکی سوپای عێراق خۆی تەقاندەوە.
ھەڵۆ نەجات گوتیشی: لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیە سێ سەرباز برینداربوون.




