٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیتالیا ... رۆژنامەنووسێکی كورد خەڵاتی رۆژنامەنووسی بوێری پێبەخشرا

سەرچاوە: KDP.info

ئیتالیا –KDP.info/ ئافرەتێکی کوردی رۆژنامەنووسی  سه‌وسەن محەممەد خانی غیاسوەند کە  خەڵكی  شاری قەزوێنە  لە رێوڕەسمێكی تایبەتیدا لە ئیتاڵیا خەڵاتی ساڵانەی  ئیلاریا ئاڵپی  بۆ رۆژنامەنووسی بوێری  پێبەخشرا .   سه‌وسەن محەممەد خانی غیاسوەند  لە لێدوانێكدا بە كوردپای  رایگەیاند : بنكەی رۆژنامەنووسانی پاریس و رۆژنامەنووسانی بێسنوور بە گوێرەی ئەو كێشە و گرفتانەی كە من لەسەرەتای كاری رۆژنامەنووسیمەوە بەرەو ڕووی بوومەتەوە، بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بە بنیاتی  ئیلاریا ئالپی  پێشنیاز كراوم و لەئەنجامدا بە گوێرەی هەڵسەنگاندێك كە كراوە، ئەو خەڵاتەیان بە من بەخشیووە. ئەو ژنە رۆژنامەنووسە راشیگەیاند، دامەزراوەی  ئیلاریا ئاڵپی ، كێشەو گرفتەكانی منی لە ساڵی 2000ـەوە هەتا ساڵی 2011 كە بەیەكجاری ئێرانم بەجێهێشت، لەبەر چاو گرتووە و بەو پێیە هەڵسەنگاندنیان ئەنجام داوە.  غیاسوەند  راشیگەیاند، لەماوەی كاری رۆژنامەنووسیمدا لە وڵاتی ئیران تەنیا بەرەو ڕووی فشاری هێـزە ئیتلاعاتییەكانی ئێران نەبوومەتەوە، بەڵكو  كێشەی ئابووری، فشاری باوكم و روانگەی كۆمەڵگە بۆ ژنێكی رۆژنامەنووس چەندین قات لە فشاری هێزە ئیتلاعاتییەكان زۆرتر بووە، بۆیە لەسەرەتای دەستپێكی كاری رۆژنامەنووسیمەوە بەرەو رووی كێشەو گرفتی ئابووری بوومەتەوە و تەنانەت جارێك بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە مووچەی كەم، لەكاری رۆژنامەنووسی دەركرام.

 

هەواڵی پەیوەندیدار