٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە شەڕ و پێكدادانی خێلەكیدا له‌ دارفور 94 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

دارفور-KDP.info/ لە دارفۆر لە ئاكامی شەڕوپێكدادانی خێڵەكی 94 كەس كوژران. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە لە ئەنجامی شەڕوپێكدادانی نوێی نێوان دووخێلی هەرێمی دارفۆری سودان 94 كەس كوژراون.

هەرلەو چوارچێوەیدا ئەحمەد خەیری یەكێك لە سەرۆكەكانی خێلی مەسیریە ئەوەی راگەیاند شەڕوپێكدادانەكە لە نێوان خێلەكەی و خێڵی سەلامات رویداوە و 86 كەس لە خێڵی سەلامات و 8 كەسیش لە خێلی مەسیریە كوژراون.

 هاوكات یەكێك لە سەرۆكەكانی خێلی سەلامات ئاماژەی بەوەكرد خێلی مەسیریە هێرشیان كردۆتە سەریان و داوای لە حكومەت كرد یارمەتی خێلەكەیان بدات. جێگای ئاماژە بۆكردنە شەڕوپێكدادان لە نێوان ئەو دووخێلە لەسەر مافی زەوی و زارە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار