خۆپیشاندان و توندوتیژییەكانی تونس لەپەرەسەندن دایە

تونس-KDP.info/ لە تونس خۆپێشاندان و نارەزایی لە دژی كوشتنی براهمی بەردەوامە. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە شەوی رابردوو خۆپێشاندان لە شارۆچكەی سەیدی بوزید شوێنی لە دایك بوونی محەمەد براهمی رویدا و هێزەكانی پۆلیسیش بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپێشاندەران گازی فرمێسك رێژیان بەكار هێنا. هەروەها سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەكرد ژمارەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی وەك نارەزاییەك سەبارەت بە كوشتنی براهمی سەركردەی ئۆپۆزسیۆن دەستیان لە كار كێشایەوە گەیشتە پەنجاو چوار پەرلەمانتار. لە هەمان كاتدا مستەفا بن جەعفەر سرۆكی ئەنجومەن داوای لەو پەرلەمانتارانە كرد لە بڕیارەكانیان پاشگەزببنەوە.




