واشنتۆن لە رەوشی ناوخۆی میسر نیگەرانە

ئەمەریكا-KDP.info/ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا نیگەرانی خۆی لە سەر توندوتیژییەكانی میسر دەبری . چاك هیگل وەزیری بەرگری ئەمەریكا داوای لە هەموو لایەنەكانی میسر گرت كە دان بە خۆ دابگرن و جۆن كیری وەزیری دەرەوەش بارودۆخی میسری بە حالەتێكی شلەژاو وەسفكرد و داوای لە دەسەلاتدارانی میسر كرد رێز لە ئازادی گردبوونەوەی ئاشتیانەو ئازادی دەربرین بگرن . هاوكات جۆرج لیتل گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا پێی وایە ماوەی ئینتیقالی كە میسر پێیدا تێپەر دەبێت پێویستە هەموو لایەنەكان لە خۆبگرێت و هەنگاوی جیدی بهاوێژرێت بۆ وەستاندنی خوێنرشتن لەم وڵاتە .




