تیرۆریستان هێرشیان كردە سەر خالێكی پشكنین لە تكریت

تكریت-KDP.info/ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە باكووری شاری تكریت، تیرۆریستان خالێكی پشكنینی سەر بە هێزەكانی سەحوەیان تەقاندەوە و سێ ئۆتۆمبێلیشیان سووتاند . سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی سورەی سەر بە ناحیەی كەناری رۆژئاوای باكووری شاری تكریت تیرۆریستان هێرشیان كردە سەر خالێكی پشكنینی هێزەكانی سەحوەو تەقاندیانەوە و دواتریش سێ ئۆتۆمبێلی كارمەندانی ئەم هێزەشیان سووتاند، بەڵام ئەم هێرشە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە . دواتر هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو هەڵمەتێكی گەران و پشكنینیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە .




