ناوی كاندیده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ دڵنیابوون ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کراوە

هه‌ولێر– KDP.info/ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ناوی كاندیده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووە، به‌مه‌بستی ئه‌نجامدانی وردبینی و لێكۆڵینه‌وه له ڕابردوویان، سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به : KDP.infoراگەیاند: به‌دوو هه‌نگاو وردبینیكردنی ناوی كاندیدانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامده‌ده‌ن، یه‌كه‌میان بریتییه له‌وردبینیكردنی ناوی كاندیده‌كان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵای كۆمسیۆنه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، له‌هه‌نگاوی دووه‌میشدا، ده‌نێدرێته لای لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ وردبینی كردنیان، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراشیكرد :هه‌نگاوی یه‌كه‌می وردبینیی ناوی كاندیده‌كان له‌لای كۆمسیۆن ته‌واوبووه، له‌ئێستاشدا ناوه‌كانیان ناردووه‌ته وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردبكرێت له‌سه‌رناوه‌كان‌و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت ئه‌و پاڵێوراوانه هیچ دۆسیه‌یه‌كی تاوانیان هه‌یه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، یاخود بزانرێت له‌و كه‌سانه نین كه له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا ده‌ستیان هه‌بووه له‌سه‌ركوتكردنی گه‌لی كورد. سه‌ربه‌ست موسته‌فا وتیشی: "ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌پاڵێوراوه‌كان مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتنی تێدا نه‌بێت، ئه‌وا داوا له‌قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ئه‌و ناوه بگۆڕێت، دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی وردبینیش، كۆمسیۆن ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ناوی پاڵێوراوه‌كان ده‌دات‌و سه‌رجه‌م ناوی پاڵێوراوه‌كان جێگیرده‌بن‌و دواتریش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستپێده‌كات




