٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەمانگی داھاتوو22کاتژمێر کارەبای نیتشیمانی بەھاوڵاتیان دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێم ئاشکرایکرد، بڕیارە لەمانگی داھاتوو رۆژانە 22کاتژمێر کارەبا بەھاوڵاتیان بدرێت و رەنگە زیاتریش بێت ئەگەر ھیچ گرفتێک نەبێت.

ئومێد محه‌مەد بەڕێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێم بەkdp.infoراگەیاند: لەمانگی حەفت تێکرای ئەو کارەبایەی بەھاوڵاتیان دراوە رۆژا 23کاتژمێر و17خولەک بووە، ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە لەھەندێک شوێن زیاتربووە و لەھەندێک شوێن کەمتر بووە، چونکە جاری وا ھەیە گرفت لە شوێنێک روودەدات رەنگە چەند کاتژمێرێک بخایەنێ تاوەکو چاک دەکرێتەوە، بەڵام بەگشتی زیاتر لە23کاتژمێر بەھاوڵاتیان دراوە.

ئومێد محه‌مەد گوتیشی: بڕیاریانداوە لەم مانگی داھاتوو بەھەمان شێوەی ئەم مانگە رۆژانە 22کاتژمێر کارەبای نیتشیمانی بەھاوڵاتیان بدرێت، ئەگەر ھیچ گرفتێک روونەدات، رەنگە زیاتریش بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار