ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: هێرشی ستەمکارانەمان دژ کراوە

بەغدا – KDP.info/ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگینێت کە ئه‌و هێرشه سته‌مكارییه‌ی سه‌باره‌ت به بووجه‌ی ساڵی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خراوه‌ته گه‌ر به‌مه‌به‌ستێكی سیاسییه‌و هه‌وڵدانێكه بۆ ناو زراننی ئه‌ندامه‌كانی . لە بەیاننامەیەکدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاندووە کە ئه‌وه‌تا له كاتێكدا هه‌ندێك چاوپۆشی ده‌كه‌ن له بووجه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و بره زۆرانه‌ی هه‌ندێ ده‌زگا كه رۆژ به‌رۆژ توانا‌و چالاكییه‌كانی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه ، ئه‌وانه بواری خۆیان ده‌ده‌ن كه هێرش بكه‌نه سه‌ربووجه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ، كه بێگومان زۆر له بووجه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و وه‌زیران كه‌متره ،لە بەیاننامەکدا هەروەها ئاماژە دراوە کە هه‌ندێك له‌رێگای خستنه رووی زانیاری ناته‌واوو چەواشه‌كاره‌وه سه‌باره‌ت به بووجه وه‌ك رووناكی خستنه سه‌ر كرینی ماتۆرسیكل كه ئامرازێكی گونجاوتره له ئۆتۆمۆبیل ، هه‌ولیان رای گشتی چه‌واشه‌كه‌ن كه ئه‌و ماتۆرسیكلانه بۆ په‌رله‌مانتارانه ، له كاتێكدا كه بۆ باوه‌رپێكراوانی نووسینگه‌ی پارێزگاكانه وكۆی پاره‌كه له 25 ملیۆن دینارتێناپه‌رێ . لە بەیاننامەکدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئەوەشی خستۆتەروو کە ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای وردبینی و مه‌وزوعییه‌ت ده‌كات مایه‌ی داخه كه هه‌ندێ ئامرازی راگه‌یاندن به‌شوێن ئه‌و هه‌لمه‌ته چه‌واشه‌كه‌ره‌دا ده‌چن كه هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌دار له دژ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یخه‌نه گه‌ر وهه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه نوشوستی ده‌سه‌لاَتی حێبه‌جێكردن له چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌نجوومه‌ن .




