٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وادەی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای موسڵ دیاری کرا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری نەینەوا وادەی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێی دیاری کرد کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە بەرێوە بچێت، لەبەرامبەردا سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە پارێزگای موسڵ رایگەیاند: ئەوان ئاگادار کراونەتەوە لەوادەی کۆبوونەوەکە، بەڵام ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەنین.

عیسمەت رەجەب سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەلایەن پارێزگاری نەینەوا ئاگادارکراونەتەوە کە رۆژی چوارشەممە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێ بەرێوە دەچێت، بەڵام من داوام کرد سوبەی پێکەوە کۆبینەوە بۆ ئەوەی ئاگاداربین لە کۆبوونەوەکەدا باس لەچی دەکرێت و مەبەست لەکۆبوونەوەکە چیە.

عیسمەت رەجەب گوتیشی: سبەی بە فەرمی دانوستان دەست پێدەکات بۆ دروستکردنی ھاوپەیمانیەتی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی ناوخۆیی پارێزگای موسڵ.

رەجەب رونیشیکرده‌وە، بە شێوەیەکی سەره‌تایی گەیشتۆنەتە رێکكەوتنێک بەجۆرێک پۆستی پارێزگار بۆ لیستی موتەحیدون بێت و پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگری یەکەمی پارێزگار بۆ لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان بێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەی سبەی جگە لەپۆستە سیادیەکان باس لە پۆستەکانی دیکەش دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار