گه‌نجێكی تەمەن 29 ساڵی دانیشتووی شاری مه‌ریوان خۆی کوشت

رۆژهەڵاتی کوردستان – KDP.info / گه‌نجێكی تەمەن 29 ساڵ دانیشتووی شاری مه‌ریوانی کوردستانی رۆژهەڵات كه خاوه‌ن یه‌ك منداڵ بووه به شێوه‌یه‌كی نادیار خۆی کوشتووە و و دەست بەجێ گیانی له دست داوه. ماڵپەری ئاسۆی رۆژهه‌ڵات بڵاویکردەوە : دوێنێ شه‌ممه کورە گەنجیکی دانشتوی شاری مه‌ریوان به ناوی هیوا سه‌لیم کە خاوەنی یه‌ك منداڵە بە هۆکارێکی نادیر خۆی کووتووە تا ئێستاش نەزانراوە کە هۆکاری خۆ کوشتنی ئەم گەنجە تەمەن ٢٩ ساڵییەی کە خاوەنی خێزان و منداڵیک بووە بۆ چی دەگەرێتەوە ئەم خیزانە دانێشتووی شاره‌دێی كانی دینارن کە پێنج كیلومێتری لە شاری مه‌ریوانەوە دوورە و دروست بوونی ئەم رووداوەش دانیشتوانی ناوجەکەی تووشی سەرسورمان کردووە چوونکە ناوبراو به شێوه‌یه‌كی نادیار ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و گیانی له دست داوه، شایەنی باسە : له یه‌ك مانگی رابردوودا ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه هه‌واڵی خۆكوژی دانیشتوانی شاره كوردنشینه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات بڵاو ده‌بێته‌وه و به وته‌ی زۆرێك له كارناسان بێكاری و هه‌ژاری دوو هۆكاری سه‌ره‌كی خۆكوژین له ئێران و كوردستان.




