لە سۆمال هێرش کرایە سەر کونسڵگەری تورکیا

سۆماڵ – KDP.info/ له مۆقادیشۆ پایته‌ختی سۆمال له‌لایه‌ن رێکخراوی ئه‌لشه‌باب سه‌ر به ئه‌لقاعیده هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر کۆنسوڵگه‌ری تورکیا ئەنجامدرا و بەهۆیەوەش . پۆلیسێکی تیمه تایبه‌ته‌کان کوژراو 3 پۆلیسیش بریندار بوون. ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە :کە له‌به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی کۆنسوڵگه‌ری تورکیا له‌مۆقادیشۆ پایته‌ختی سۆمال 3 چەکداری هێرشبەر هێرشێکی خۆکوژیان ئه‌نجام داوه . له‌کاتی رووداوه‌که‌دا 2 چەکدار له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی تایبه‌ت ده‌کوژرێن، دوتریش هێرشبەری سێیه‌م خۆی تەقاندەوە . لە دەرنجامی ته‌قینه‌وه‌کەش دا پۆلیسێکی هێزه تایبه‌ته‌کان ی بەردەم کونسڵگەری تورکیا کوژراو 3 پۆلیسیدیکەش بریندار بوون.ئاژانسی هه‌واڵی رۆیترز رایگه‌یاندووه، رێکخراوی ئه‌لشه‌باب کە سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی تیرۆریستییە ئەنجامدانی هێرشه‌که‌ی گرتوه‌ته ئه‌ستۆی خۆی




