كوتله‌ی مواتن ده‌ستپێشخه‌ری بۆ نه‌هێشتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران دەکات

بەغدا – KDP.info / كوتله‌ی مواتن له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ نه‌هێشتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ، ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی خانه‌نشینی خۆیان ده‌بن، باقر جه‌بر زوبه‌یدی، سه‌رۆكی كوتله‌ی مواتنی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند : وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاری مه‌رجه‌عییه‌ت و جه‌ماوه‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه. كوتله‌ی مواتنی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوە، باقر جه‌بر زوبه‌یدی ئاشکرای کرد كه كوتله‌ی مواتن له ئاینده‌دا ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی خانه‌نشینی ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كوتله‌كه ئیمزایان له‌سه‌ر نامه‌كه كردووه و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له مووچه‌ی خانه‌نشینی به شێوه‌ی كرداری، نه‌ك ته‌نها بۆ راگه‌یاندنه‌كان، سه‌رۆكی كوتله‌ی مواتنی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی راشیگەیاند : له كۆبوونه‌وه‌كاندان گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و مووچه‌یه قورسایی ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی گشتی له ساڵانی داهاتوودا، به‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر پرۆژه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و چینه جیا ده‌كاته‌وه له چینه‌كانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا، بۆیه له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كان كوتله‌ی مواتن نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری گونجاو له‌و باره‌یه‌وه بدات.




